ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پشکی دەبێت لە هەر قەرزێک ئەگەر حکومەتی ناوەند بەدەستی بهێنێت، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووش یاساى قەرزى موچە پەسەند دەکرێت کە پێدەچێت بڕەکەی نزیکەی 25 تریلیۆن دینار بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆشیار عەبدوڵا بەناس کوردی (9ی تشرینی دووەمی 2020) ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بڕیارە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پەسەند بکرێت، حکومەت داوای 41 تریلیۆن دیناری کردووە، بەڵام پێدەچێت پەرلەمان ڕەزامەندی تەنها لەسەر 25 تریلیۆن دینار بدات.
وتیشی، "ئەو قەرزە ناوخۆییەی کە حکومەت بەنیازە وەربگرێت، لە بانکی ناوەندی عێراق و چەند دامەزراوەیەکی بانکی و دارایی عێراقی دەکرێت، قەرزەکەش کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئابوریی عێراق بەراورد بە قەرزی دەرکی کەمترە".
سەبارەت بەوەرگرتنی قەرزی دەرکی، ئەندامەکی لیژنەی دارایی عێراق وتی، "بەهۆی قەیرانی ئابوریی جیهانی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،عێراق نەیتوانیوە تائێستا قەرزی دەرەکی لەهیچ شوێنێکی جیهان بەدەست بهێنێت، پەرلەمان ڕێگەی داوە حکومەت هەرکات دەرفەتی وەرگرتنی قەرزی دەرەکی بەردەستبوو قەرزەکە لەپێنج ملیار دۆلار تێپەڕنەکات".
دەشڵێت، "لەکاتی وەرگرتنی هەربڕە قەرزێکی دەرەکی یان ناوخۆیی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەو ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو بڕە قەرزە پشکی دەبێت".