ناس کورد-
میدیاکانى تورکیا هۆکارى پشت دەستلەکارکێشانەوەى زاواکەى ئەردۆغان لە پۆستى وەزیرى دارایی دەگەڕێننەوە بۆ ناڕازى بوونى لە دیاریکردنى کەسێک لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆ پارێزگارى بانکى ناوەندى، دواى دورخستنەوەى سەرۆکى پێشوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئالبایراک لە بەیاننامەیەکدا هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەى بۆ خراپى دۆخى تەندروستى گەڕاندبووەوە، بەڵام بەپێی میدیاکانى تورکیا کە ناس کورد بە داواداچوونی بۆ کردووە ( 9ی تشرینی دووەمی 2020)، هۆکارەکەى ناڕازى بوونى بووە لە دیاریکردنى ناجى ئاگبال بۆ پارێزگارى بانکى ناوەندى، چونکە بەتوندى دژى سیاسەتە ئابورییەکانى ئالبایراکە.
دەستلەکارکێشانەوەى ئالبایراک دواى رۆژێک هات لە لابردنى موراد ئویسال پارێزگارى بانکى ناوەندى و دانانى ناجى ئاگبال وەزیرى دارایی پێشوو لە شوێنەکەى.
بەپێی پێگەى "بی.بی.سی "ی بەریتانی، دوای دەستلەکارکێشانەوەی بیرات ئاڵبایراک، وەزیری دارایی تورکیا لهپۆستهكهی، بەهای نرخی لیرەی تورکی بەرێژەی 5%دا بەرزبووەتەوە ئەوبەرزبوونەوەش دوای 20 مانگ دێت لە دابەزینێکی بەردەوامی نرخی ئەو دراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، سیاسیەتی ئابوری ئاڵبایراک، کاریگەری خراپی بووە لەسەر دۆخی ئابوری ئەو وڵاتە وتوشی داتەپینی ئابوری سەختی کردووە، ئهوهش لهكاتێكدایه کەلیرهی توركی لە لەماوەی ڕابردودا لە 30%ی بههاكهی لەدهستداوه.
ئەمڕۆش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەستلەکارکێشانەوەی بێرات ئاڵبایراکى پەسەندکرد.
هاوکات عومەر چەلیک وتەبێژی، داد و گەشەپێدانی تورکیا لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی بەرات ئەلبایراک رایگەیاندووە، پرسی دامەزراندن، دەستلەکارکیشانەوە و دورخستنەوە لەپۆستە حکومییەکان پەیوەندی بەسەرۆکایەتییەوە هەیە.
لای خۆشییەوە عومەر فاروق گەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە لهمیانی لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاندوە، "ئاڵبایراک بە ویستی خۆی دەستی لەپۆستهكهی نهكێشاوهتهوه، بەڵکو لە پۆستەکەی لادراوە".
ئهو پهرلهمانتارهی ههدهپه دهشڵێت "بولەنت ئارنج، ئەندامی ئەنجوومەنی راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتیی کۆمار بهڕهجهب تهیب ئهردۆغانی وتووە ئهگهر ئاڵبایراك دهستلهكارنهكێشێتهوه، ئهوا 40 پهرلهمانتاری ئهكهپه دهچنه نێو ئهو دوو پارتهی عهلی باباجان و داود ئۆغڵو دروستیانكردووه، بۆیه ئهردۆغان وهزیری دارایی دورخستهوه".
ئاڵبایراک کە هاوکات زاوای ئەردۆغانە دوێنێ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "بەهۆی کێشەی تەندروستیمەوە دەست لە ئەرکی وەزارەتەکەم دەکێشمەوە".