گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کافرە یاخود موسڵمان؟’’

سەرەخۆشی لە مەلا مەزهەر مشتومڕ لەناو سەلەفییەكاندا دروست دەکات

2020.11.09 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
سەرەخۆشی لە مەلا مەزهەر مشتومڕ لەناو سەلەفییەكاندا دروست دەکات

ناس کورد-
لەسەر سەرەخۆشی سەلەفییەکان لە مەلا مەزهەر بەهۆى کۆچى دوایی باوکییەوە، مشتومڕ لەناو سەلەفییەكان دروست دەبێت، دواى ئەوەى عەبدولـلەتیف سەلەفى داواى لێخۆشبوونى بۆ کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەهاب ئەحمەد، چالاك و میدیاكاری كەناڵی ئامۆژگاری و نزیك لە د.عەبدولـلەتیف سەلەفی (9ی تشرینی دووەمی 2020) لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە نوسیویەتى "پرسیارێک بۆ مەنهەجییەکان، یان بە ئاشکرا پێمان بڵێن کە باوکی م.مەزهەر خوراسانی کافرە و دروست نییە داوای لێخۆش بوونی بۆ بکەیت لای خوا، یاخود بڵێن موسڵمانە و ئێمە هەڵە بووین کە چەند رۆژێکە خەریکی غەیبەت کردنی دکتۆر عبداللطیفین".

دەشڵێت، "ئەگەر دەتوانن بڵێن کافرە، فەرموون بە ئاشکرا بڵێن کە ئێمە پێمان کافرە و داوای لێخۆش بوونیش بۆ کافر دروست نییە و حەرامە. ئەگەر دەڵین کافر نییە و موسڵمانە، ئەوە پێویستە لەسەرتان دەمتان داخەن و بەهیچ شێوەیەک قسە لە بابەتێکدا نەکەن کە هیچی لێ نازانن و سەری لێ دەر ناکەن".

شەهاب ئەحمەد بۆ سەلماندنى قسەکانى بەڵگەى بە فەتوای زانایەک بەناوى شێخ ڕەبیع هێناوەتەوە کە دەڵێت دروستە داوای لێخۆش بوون بۆ "ئەهلی بیدەع" بکرێت.

بەمدواییانە كێشەو مشتومڕی زۆر لەنێوان مامۆستایانی بانگخوازی سەلەفیدا دروست بووە لەسەر كۆمەڵێك بابەت لەوانەش شوێنكەوتنی بۆچوون و فەتواكانی شەرعزانی ناسراوی سعودی رەبیع هادی مەدخەلی و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكانی جیاواز لە قوتابخانەی سەلەفی، هەر لەم میانەیەشدا د. عەبدولەتیف سەلەفی جێهێشتنی هێڵی "مەدخەلی" راگەیاند بۆ ناو بازنەكانیتری ئیجتیهادی سەلەفی.