گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’واژۆی ناکات’’

ئیدارەکەى ترەمپ یەکەم ڕێگرییان بۆ بایدن و تیمەکەى دروستکرد

2020.11.09 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەکەى ترەمپ یەکەم ڕێگرییان  بۆ بایدن و تیمەکەى دروستکرد

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى یەکەم رێگریکردن بۆ دەستبەکاربوونى جۆ بایدن لەلایەن ئیدارەکەى ترەمپەوە ئاشکرا کرد و دەڵێت، ڕێگە بە تیمەکەى بایدن نەدراوە بۆ دەستپێکردن بەکارە فەرمییەکانى گواستنەوەى دەسەڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (9ى تشرینى دووەمى 2020) لەسەر زارى سەرچاوەیەکى نزیک لە ئیدارەکەى ترەمپ ئەوەى ئاشکرا کردووە، بەرپرسى بەشى خزمەتگوزارییە گشتیەکان لە کۆشکى سپى واژۆى لەسەر داواییەکى تیمەکەى جۆ بایدن ڕەت کردووەتەوە بۆ ئەوەى کارە فەرمییەکانیان لەم هەفتەیەدا دەستپێبکەن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، تیمەکەى جۆ بایدن داوایان لە کۆشکى سپی کردووە ڕەزامەندى دەربڕین بۆ ئەوەى دەستبکرێتە ئامادەسازییە فەرمییەکان بۆ ڕێوڕەسمى ڕادەستکردنەوەى دەسەڵات بە بایدن کە هەڵبژاردنەکەى بردووەتەوە، گەرچى ترەمپ دانینەناوە بە شکستەکەیدا.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، بەرپرسى ئیدارەى خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەزگایەکى نەناسراوە و بەرپرسە لە باڵەخانە حکومییەکان و دەسەڵاتیشى هەیە، هەستاوە بە کۆمەڵێک ڕێگریکردن لەوانە ڕێگەنەدان بەچوونى تیمى ڕادەستکردنى دەسەڵات و هەروەها ڕادەستکردنى ملیۆنەها دۆلار.

 

بەپێى پڕۆتۆکۆڵاتەکانى ڕادەستکردنى دەسەڵات بە سەرۆک لەدواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنەکە، چەند ڕێوڕەسمێک بەڕێوەدەچن لەوانە پیرۆزبایکردنى سەرۆکى کە کۆتایى بە ویلایەتەکەى هاتووە لە کاندیدى براوە لەرێگەى تەلەفۆنەوە و هەروەها ڕێگە خۆشکردن بۆ پیشکەشکردنى وتارێک بۆ براوە و چەند ڕێوشوێنێکى تر، بەڵام دوا وادە بۆ ڕادەستکردنى دەسەڵات بەسەرۆکى نوێ هەڵبژێردراو 20ى کانوونى دووەمى ئەم ساڵە و تا ئەو وادەیە ترەمپ دەسەڵاتى تەواوى سەرۆکایەتى هەیە.