گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راستەوخۆ دواى پەسەندکردن

بایدن بەڵێنى ’’ڤاکسینى خۆڕایی’’ دەدات

2020.11.09 - 21:37
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن بەڵێنى ’’ڤاکسینى خۆڕایی’’ دەدات

ناس کورد-

 

جۆ بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا بەڵێنیدا بێبەرانبەر ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەسەر هاوڵاتییانى وڵاتەکەیدا دابەشبکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن (9ی تشرینی دووەمی 2020) لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "ئیدارەکەى ناوەستێت لە بەرەنگاربوونەوەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لەو کاتەوە کە بەفەرمى دەسەڵات دەگرنەدەست".

 

هەروەها بەڵێنیدا راستەوخۆ دواى پەسەندکردنى ڤاکسین، بێبەرانبەر بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشى بکات.

 

لەگەڵ ئەوەشدا بایدن جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامى پۆشینى دەمامک و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى و پابەندبوون بە رێوشوێنەکانى دیکە.

 

بایدن پێشتر پێشوازیکرد لەسەرکەوتنى قۆناغى سێیەمى تاقیکردنەوەى ڤاکسینێکى چاوەڕوانکراوى کۆرۆنا.

 

هەردوو کۆمپانیاى "بيوئەنتك" و کۆمپانیاى دەرمانى فایزەرى ئەمریکى، ئەمڕۆ سەرکەوتنى تاقیکردنەوەى قۆناغى سێیەمى ڤاکسینەکەیان راگەیاند کە چاوەڕواندەکرێت لە تشرینى دووەمدا تۆماربکرێت.  

  

بەپێی بەیاننامەیەکى هەردوو کۆمپانیاکە، ڤاکسینەکە بەرێژەى 90% کارا بووە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا.  

  

کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە ساڵی داهاتوو یەک ملیار و 300 هەزار ڤاکسین بەرهەم بهێنێت.  

 

لاى خۆیەوە، رێکخراوى تەندروستیی جیهانى رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ڤاکسینى فایزەرى ئەمریکى، دۆخى پەتاى کۆرۆنا بە تەواوەتى بگۆڕێت لە مانگى ئازارى ساڵى داهاتوودا.  

  

بەپێى هەواڵی ئاژانسى ڕۆیتەرز (9ی تشرینی دووەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، بەرپرسێکى گەورەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاندووە، "ئەو ڤاکسینەکەى چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایی ئازارى داهاتوودا بخرێتەڕوو، رەنگە رێڕەوى پەتاى کۆرۆنا بەشێوەیەکى بنەڕەتى بگۆڕێت".  

  

وتيشى، ئەنجامە سەرەتاییەکانى قۆناغى سێیەمى تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە "زۆر ئەرێنى" بووە.