گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێپێچینەوە و چاودێری چڕ

 بودجە بۆ دابینکردنی ماددەکانى بەشە خۆراک دەستبەردەکرێت

2020.11.09 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
 بودجە بۆ دابینکردنی ماددەکانى بەشە خۆراک دەستبەردەکرێت

ناس کورد-

 

وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کاردەکات بۆدەستبەرکردنی بودجەی پێویست بۆ فەراهەمکردنی ماددەکانى بەشە خۆراک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی فەرمی عێراق کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ( 9ی تشرینی دووەمی 2020)، عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق و لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری بەغدا رایگەیاندووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کاردەکەن بۆ دەستبەرکردنی بودجەی پێویست بۆ فەراهەمکردنی بابەتەکانی فۆرمی خۆراک.

 

وتیشى "بریکارەکان و فەرمانگەکانی تایبەت بە دابینکردنی بابەتەکانی فۆرمی خۆراک لەژێر چاودێری چڕی وەزارەتەکەدان، لێپیچنەوە تەواودەکەن لەئەگەری ڕوودانی هەر سەرپێچییەک".

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق مانگى رابردوو ڕایگەیاندبوو، پێدەچێت لەسەرەتاکانی ساڵی داهاتوودا پرسی گۆڕینی بابەتەکانی فۆڕمی خۆراک بەپارە یەکلایی بکرێتەوە.

 

نەدا شاکر جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق (13ى تشرینی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند "پڕۆژەی گۆڕینەوەی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان بەپارە ماوەیەک لەمەوبەر ئاڕاستەی حکومەت  و وەزارەتی بازرگانیمان کردووە، گفتوگۆى نێوان لیژنەکەمان و وەزارەتی بازرگانی بەردەوامە، بابەتەکە ئەوەندە ئاسان نییە بەڕۆژو شەوێک یەکلایی بکرێتەوە، چونکە گەندەڵی باڵی بەسەر ئەو پرسەشدا کێشاوە".  

  

وتیشی "بەگوێرەی پڕۆژەکە ئەو کەسانەی کە موچەکانیان لەسەرووی ملیۆنێک دینارەوەیە فۆڕمی خۆراکیان هەڵدەوەشێنرێتەوە، هاووڵاتیانی دیکەی عێراق و ئەوانەی موچەکانیان لەو ڕێژەیە کەمترە پێشنیارکراوە هەر تاکێکیان لەنێوان 15 بۆ 25 هەزار دینار مانگانە  لەبری بەشە خۆراکەکە پێیان بدرێت".  

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، میکانزمی گۆڕێنەوەی بەشە خۆراک بە پارە ئاڵۆزی زۆری تێیدایە پێویستی بە هەماهەنگی هەموو فەرمانگەکانی حکومەت هەیە بۆ ئەوەی داتاکات  ڕاست ودروست بن و فۆڕمەکەش لە کەسانی بندیوار پاک بکرێتەوە بۆ ئەوەی تەنها ئەوانەی شایستەن ئەو پڕۆژەیە بیانگرێتەوە.   

  

رونیشیکردەوە، گەندڵکاران و ئەوانەی گرێبەستی هاوردەکردنی بابەتە خۆراکییەکانیان وەرگرتووە دەیانەوێت ئاستەنگی بۆ پرسەکە دروست بکەن.