ناس کورد-
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لەگەڵ مستەفا کازمى کۆبووەوە و رەزامەندیان لەسەر 15 ترلیۆن دینار قەرزى موچەدا و دا‌واشیان لە حکومەت کرد دەستبکات بە دابەشکردنى موچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆبوونەوەکە بۆ یەکلاییکردنەوەى مشتومڕەکانى نێوان پەرلەمان و حکومەت بوو لەسەر پڕۆژەى قەرزى موچە کە حکومەت داوا لە پەرلەمان دەکات پەسەندى بکات بەمەبەستى گرەنتریکردنى دابەشکردنى موچە.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی پەرلەمان رایگەیاند "كازمى پێى وتین من هاتوومه‌ته سه‌ر حكومه‌تێكى داڕماو بۆیه ئێمه پێویستمان به ئێوه‌یه".
جه‌مال كۆچه‌ر کە سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتووە (9ی تشرینی دووەمی 2020) لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى فەرمى حزبەکەى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردرا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له نێوان لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تى دارایی و وه‌زاره‌تى پلاندانان به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه داراییه‌كانى عێراق.
وتیشى "كازمى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایكرد ره‌زامه‌ندى بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بڕه قه‌رزه‌ى حكومه‌ت داوایكردووه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران ئه‌و بڕه قه‌رزه‌یان ره‌تكردووه، ته‌نها له‌سه‌ر بڕى 15 ترلیۆن دینار قه‌رزكردن رازى بووین، كه بڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌كه بدرێت".
هاوکات مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تویتێکی لەبارەى دۆخی دارایی و موچەى فەرمانبەرانەوە کرد و دەڵێت، لەگەڵ پەرلەمان هەماهەنگی دەکەن بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە داراییەکان بۆ دابەشکردنی موچە.
کازمی لە تویتێکیدا کە بە زمانی کوردیش بڵاوی کردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی. بەڵام لێكگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و دارایی پەرلەمان كە هۆكارەكە كەڵەكەبوونی هەڵەكانە و لەپلانی "وەرەقەی سپی" چارەسەرمان بۆ داناوە."
دەشڵێت، "خوازیاری هاوكاری پەرلەمانین بۆ تێپەڕاندنی رێوشوێنەكانی دەستپێكردنی خەرجكردنی مووچە."
لە پڕۆژەکەدا حکومەت داواى 41 ترلیۆن قەرزى کردووە بۆ گرەنتیکردنى موچە، بەڵام پەرلەمان رەزامەندى نەداوە لەسەر ئەو بڕە.
ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند "لەم هەفتەیەدا پڕۆژەکە پەسەند دەکرێت و حکومەت دەستدەکات بە دابەشکردنى موچە".
سەفار لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕى فورات نیوزى عێراقى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "بە وەزیرى داراییمان وتووە دەستبکات بە دابەشکردنى موچە تا پەسەندکردنى پڕۆژەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا".
جەختیشیکردووەتەوە، پەسەندکردنى پڕۆژەکە بەو بڕە نابێت کە حکومەت داوایدەکات، ئەوەى پێویستە رەزامەندى لەسەر دەدرێت، ئەوەى دیکەى دوادەخرێت بۆ بودجەى ساڵى داهاتوو.