گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتبارەکە چى وت؟

دواى نۆ ساڵ ئاسۆس هەردى و تۆمەتبارى هێرشکردنە سەرى رووبەڕوو کرانەوە

2020.11.09 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
دواى نۆ ساڵ ئاسۆس هەردى و تۆمەتبارى هێرشکردنە سەرى رووبەڕوو کرانەوە

ناس کورد-

 

دواى نۆ ساڵ لە دۆسیەى هێرشکردنە سەرى، ئاسۆس هەردى و یەكێك لەتۆمەتبارە سەرەكییەكانى دۆسیەکە لەدادگا رووبەڕووى یەکتر کرانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى ئاوێنە (9ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی روبەڕوی سكاڵاكار ئاسۆس هەردی‌ و یەكێك لەتۆمەتبارە سەرەكیەكانی دۆسیەی هێرشكردنە سەر ناوبراو لەدادگای تاوانەكانی سلێمانی سێ بەڕێوەچوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوەە، لەم دانیشتنەدا وتەی سكاڵاكار ئاسۆس هەردی وەرگیرا‌، کە بەوردی چۆنیەتی رووداوەكەی گێڕایەوەو ئاماژەی بەوە كرد هۆكاری پەلاماردانی لەسەر ئازادی رادەربڕین‌و كاری پیشەیی رۆژنامەنووسی بووە. دواتریش وتەی رۆژنامەنوس "شوان محەمەد" وەك شاهید وەرگیرا.

 

لە دانیشتنەکەدا تۆمەتبارەكە رەتیكردەوە كە هیچ پەیوەندییەكی بەو تاوانەوە هەبوبێت، دادگاش دانیشتنەكەی دواخست بۆ 23ی 11، بەمەبەستی هێنانی دۆسیەی تۆمەتبارێكی دیكەی دۆسیەكە كە لەساڵی 2013دا حوكم دراوە. 

 

پارێزەرانی خۆبەخش بۆ داكۆكیكردن لەمافەكان، لەڕێكخراوی DHRD ئامادەی دادگایكردنەكە بوون.

 

ئاسۆس هەردی ئێوارەی 29ی ئابی 2011، لەنزیك لەنوسینگەی رۆژنامەی ئاوێنە لەشەقامی سالم لەسلێمانی، لەلایەن سی كەسەوە بەكلكە دەمانچە پەلامار دراو سەری بریندار كرا و سێ پلەدارى پێشمەرگەى سەر بەهێزەكانی یەكەی 70  بەو هێرشە تۆمەتبارکران.

 

یەكەم دانیشتنى دادگاییكردنی تۆمەتبارەكان لەساڵی 2017دا ئەنجامدرا.