گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمار کرد

2020.11.09 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمار کرد

ناس کورد-

لەدوای ئەنجامی دڵخۆشکەری قۆناغی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا و لێدوانی وەزیری وزەی سعودیە، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکبوویەوە لە 43 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە ناس کورد بەداوادچوونی بۆ کردووە (9ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە، "نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک بەرميلێک نەوتی برێنت بەرێژەی لە 8% نرخەکەی بەرزبووەتەوە و بە 43 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە ڕێژەی لە 7.4% نرخەکەی بەرزبووەتەوە وبە 39.89 دۆلار فرۆشراوە".

 

ئاژانسە جیهانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە هاتووە کە عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی وڵاتی سعودیە لە کۆنگرەی ئەبوزەبی تایبەت بە نەوت بە ڕۆژنامەنوسانی وتووە، "پێدەچێت ڕێککەوتنەکەی ڕێکخراوی (ئۆپێک پڵەس) کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا واژۆکراوە بە مەبەستی کەمکردنەوەوەی بەرهەمهێنانی نەوت هەمواربکرێتەوە وڕێژەی بەرهەمهێنانەکە زیاتر کەم بکرێتەوە".

 

بەگوێرەی ڕۆێتەڕز، وەزیری وزەی سعودیە پێشبینی ئەوەی کردووە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕێکخراوەکە کە لەئێستادا حەوت ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، لە مانگی کانونی دووەمی 2021 کەم بکرێتەوە بۆ پێنج ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".

 

بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و داخستنی گشتی وڵاتانی جیهان، نرخی نەوت لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا نزمترین ئاستی تۆمارکرد لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا، بەجورێک بەرمیلێک نەوت لەبازارەکادا کەمتر لە 20 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.