گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەکەى بەغدا بەردەوام دەبێت؟

لەبارەى ناردنی پارەکەى بەغدا بۆ هەرێم ڕونکردنەوە دەدرێت

2020.11.09 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى ناردنی پارەکەى بەغدا بۆ هەرێم ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ڕاستە بەپێی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا، حکومەتى فیدڕاڵی عێراق پابەندە بە ناردنی 320 ملیارەکەى هەرێم بۆ مانگەکانی داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکی فەیسبوکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی تشرینی دووەمی 2020) دەنوسێت، بەهۆی پەسەندنەکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2020 لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی عێراقەوە، لە ئێستادا کاروباری ئیدارەی دارایی حکومەتی فیدرال بەپێی ماددە و برگەکانی یاسای ئیدارەی دارایی فیدرالی ژمارە (6)ی ساڵی 2019 بەرێوەدەچێت، بۆیە رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی بنەماکانی ئەم یاسایە رێکخراوە."

 

ڕونیکردووەتەوە کە "ئەگەرچی لە بڕگەی (2)ی رێککەوتنەکەدا هاتووە کە بڕی ئەو 320 ملیار دینارە تەنها بۆ مانگەکانی (ئاب، ئەیلول، تشرینی یەکەم)ـە بەڵام لە بڕگەی (7)ی رێککەوتنەکەدا هاتووە کە ئەو خاڵانەی رێککەوتنیان لەسەر کراوە تاکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدرالی بەردەوام دەبێت."

 

دەشڵێت، "ئەمەش بەو واتایەی حکومەتی فیدراڵ پابەندە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم تاوەکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی نوێی عێراق."