گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانی كورتخایە‌ن و درێژخایە‌ن

قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان دەکەین کە کۆمپانیای خۆیان دابمەزرێنن 

2020.11.09 - 16:15
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان دەکەین کە کۆمپانیای خۆیان دابمەزرێنن 

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کار ئاسانی دەکەن بۆ هاوڵاتییان کە کۆمپانیای خۆیان دابمەزرێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، قوباد تاڵەبانی (9ی تشرینی دووەمى 2020) سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد و گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی ئاسانکردنی کاروباری تۆماركردنی کۆمپانیاکان کراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە لە كۆبوونە‌وە‌كە‌دا پلانی كورتخایە‌ن و درێژخایە‌ن بۆ ئەو مەبەستە خرانە ڕوو، کە چۆن پێداچوونەوە بە پڕۆسەکە بکرێت لە پێناو کەمکردنەوە و نەهێشتنى ئەو ئاڵۆزی و رۆتینەی کە ئێستا هەیە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو هەنگاوانەی حکومەتی هەرێم مەبەست لێی کەمکردنەوەی رۆتینە لە پرۆسەی تۆماری كۆمپانیاكان و ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کۆمپانیای بچووک، مامناوەند و کۆمپانیای تاکەکەسی دابمەزرێنن زیاتر سوودی لێ ببینن.