ناس کورد
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگهیاند، هاوڵاتییەک خۆی هەڵداوەتە ئاوی دوکان و خۆی خنکاندووە و لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ هۆکاری خۆ کوشتنەکە دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند، ئەمڕۆ (9ی تشرینی دووەمی 2020) زانیاریمان پێدراوە بە حاڵەتێکی خۆکوشتن لە قەزای دوکان.
وتیشی: "ئەوکەسە تەمەنی لەسەرو 18 ساڵەو خۆی فڕێداوەتە ئاوی دوکان و خۆی خنکاندووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەهۆکاری خۆ کوشتنەکە دەکرێت".
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد ئەو کەسە خۆی بە وێنەگر ناساندووە و لەگەڵ یەکێک لە بەلەمەکان چووهتە ئاوی دوکان و دواتر مۆبایل و کەلوپەلەکانی داوەتە دەستی شۆفێری بەلەمەکە و خۆی فڕێداوەتە ئاوی دوکان و خۆی خنکاندووە.