ناس کورد-
لەبازنەی مەلیک مەحمود لە شاری سلیمانی تەرمی کچێک دۆزرایەوە و وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: "کچەکە کوژراوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی بکوژ بەردەوامە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند، "ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمی کچێک لەناو ئۆتۆمێلێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دوای گەیشتنە شوێنی روداوەکە دەرکەوت ئەو کچە کوژراوە لەلایەن کەسێکەوە و بکوژ هەڵاتوە و لە ئیستادا هەندێک سەرەداو لەسەر روداوەکە دەست کەوتووە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی تاوانبار بەردەوامە".
وتیشی: "کچەکە تەمەنی 30 ساڵەو شوێنی دوو فیشەک بەجەستەیەوە دیارە".
ناس كورد زانیوویهتی کچەکە ناوی شۆخانە و ئەندازیارە و خۆی شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە.