گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ورده‌كاری كوشتنی ئاسایشێك به‌ ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ 

2020.11.09 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
ورده‌كاری كوشتنی ئاسایشێك به‌ ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ 

ناس كورد- 

ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كوژرانی ئاسایشێكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ دەمانچەى بێدەنگ، بڵاوكرده‌وه‌. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکى ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ ناس کورد بینویەتى ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ (9ى تشرینى دووەمى 2020)، لەلایەن چەکدارانى نەناسراوەوە کەسێکى هاریکارى هێزەکانى ئاسایشى ڕۆژئاوای كوردستان لەکەمپى هۆڵ لەپارێزگاى حەسەکە، کوژراوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کوژراوەکە شوناسنامەى عێراقى پێ بووە بەڵام هیچ زانیارییەکى ترى لەسەر ئاشکرا نەکراوە.

 

ڕوانگەى سورى دەشڵێت، چەند ڕۆژێک پیش ئێستا و لەڕێکەوتى 5ى ئەم مانگەدا چەکدارانى داعش ئاسایشێکى تریان لەو کەمپەدا بەدەمانچەى بێدەنگ کوشتووە.

 

کەمپى هۆڵ دەکەوێتە سنورى پارێزگاى حەسەکەوە لەڕۆژئاواى کوردستان و دەیان هەزار ژن و منداڵى سەر بەخێزانەکانى داعش لەو کەمپەدا زیندانیکراون و لەلایەن هێزەکانى سوریاى دیموکراتەوە سەرپەرشتى دەکرێت.