گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو دەستدرێژیکاری سەر ژنەکەی پردێ سزای زیندانیکردنی هەتاهەتاییان بۆ دەرکرا

2020.11.09 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
دوو دەستدرێژیکاری سەر ژنەکەی پردێ سزای زیندانیکردنی هەتاهەتاییان بۆ دەرکرا

ناس کورد-

دادگای کەرکووک سزای زیندانی  هەتاهەتایی بەسەر ئەو دوو تۆمەتبارەدا سەپاند کە لە پردێم دەستدرێژی سێکسیان کردبووەسەر ژنێکی خاوەنپێداویستی تایبەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مانگی نیسانی ئەمساڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە دوو کەس لە پردێ لەنێو ماڵێکدا دەستدرێژی سێکسییان کردبووەسەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەوەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و دواتر چەند کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکران.

 

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمیی دادگای کەرکوک کە (دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە، دادگاکە بڕیاریدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دوو کەس لە دەستگیرکراوەکاندا سەپاند."

 

ئەو ژنە کوردە جگە لەوەی باری دەروونی جێگیر نییە و هاوژینەکەشی خاوەن پێداویستی تایبەتە، هەربۆیە ڕووداوەکە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە داوای سزادانی تۆمەتبارانی ڕووداوەکە کرا.