گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باس له‌ كارێك ده‌كات كه‌ بایدن به‌رامبه‌ر به‌ كورد ئه‌نجامی ده‌دات

2020.11.09 - 12:31
App store icon Play store icon Play store icon
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باس له‌ كارێك ده‌كات كه‌ بایدن به‌رامبه‌ر به‌ كورد ئه‌نجامی ده‌دات

ناس کورد

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، جۆ بایدن پشتیوانی لە کورد  دەکات و ئه‌گه‌ر كورد یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز له‌گه‌ڵیدابن دەتواتنێت گۆڕانكاری بكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێیكی له‌گه‌ڵ دەنگی ئەمریکا كه‌ ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌ ڕایگه‌یاند (9ی تشرینی دووه‌می 2020)، بایدن زۆر تێكه‌ڵ و نزیكی كورده‌ من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر كورد یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز له‌گه‌ڵیدابن بایدن بتوانێت گۆڕانكارییه‌ك بكات بۆ نموونه‌ ده‌توانرێت عێراق ببێته‌ كۆنفیدڕاڵی كه‌ كێشه‌كانی نه‌مێنێت".

 

ئەوەشی وتووە :"كورد ده‌بێت ئه‌و كه‌ره‌سته‌ خاوه‌ی كه‌هه‌یه‌تی پێشتر بتوانێت كۆی بكاته‌وه‌ و بیمه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌م چوارساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بایدندا بیگونجێنێت و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ بایدن دا هه‌یه‌تی له‌بواری دبیبلۆماسیدا زۆر چالاكتری بکات".

 

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌شڵێت: "من پێم وایه‌ بایدن له‌و چوار ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ده‌كات كه‌ پێشبینی ناكرێت، پێم وایه‌ پشتیوانی له‌ كورد ده‌كات پشتیوانی له‌گه‌لانی ژێرده‌سته‌ ده‌كات".