گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردەیەکى سوننەکان باس له‌ هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حه‌لبوسی ده‌كات 

2020.11.09 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى سوننەکان باس له‌ هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حه‌لبوسی ده‌كات 

ناس كورد- 

سەرکردەیەکى بەرەى نوێی سیاسى سوننەکان ئاشکراى كرد، پرسى متمانە وەرگرتنەوە لەحەلبوسى دەبەنە ناو پەرلەمانەوە و بۆ ئەو مەبەستە ڕه‌زامه‌ندی شیعه‌ و كوردیان به‌ده‌ستهێناوه‌. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕى (العربي الجديد) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، سەرکردەیەکى ئەندام لەبەرەى نوێی سوننەکان (9ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، جوڵانەوەکەیان بۆ گۆڕینى محه‌مەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان لەکردنەوەى چەند کەناڵێکى پەیوەندى کردن لەسەر ئەو پرسە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ چەند لایەنێکى شیعە و کورد سەرکەوتو بووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو بەرەیە توانیویەتى شیعە و کورد لەسەر ئەو پرسە بۆ گۆڕینى سەرۆکى پەرلەمان و دانانى کەسێکى تر لەشوێنەکەى لەپەرلەمان قایل بکات.

 

سەرکردەى بەرەى سوننەکان ئەوەشى درکاندووە، ئەو کارەش هێندە ئاسان نیە لەناو پەرلەمانەوە بەهۆى ئەوەى کاتەکەى بەلای لایەنە سیاسیەکانەوە گونجاو نیە و نزیک وادەى هەڵبژاردنە بەتایبەت پەرلەمان دوو مانگ پێش دەستپێکردنى هەڵبژاردنەکە خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە.

 

بەڵام جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، لەکۆبونەوەکەى ڕۆژى سێشەممەى ڕابردوودا بەرەکەیان سوربونى خۆى لەسەر پرسەکە ڕاگەیاندووە و بڕیاریانداوە دەستبکەن بە کۆکردنەوەى واژۆى 110 پەرلەمانتار بۆ ئەو مەبەستە.

 

لەبارەى بۆچونى لایەنى کوردى لەسەر ئەو پرسە، پیشتر دوو پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکانى یەکێتى و پارتى و لەبەغدا ئەوەیان بۆ ناس کورد ئاشکرا کرد، هێشتا پرسەکە نەهاتووەتە پەرلەمان و کەى خرایە بەردەستیان ئەو کات بەپێى کات و بەرژەوەندییه‌کانى کورد و گونجاوى دۆخەکە و کارنامەى جێگرەوەى حەلبوسى بڕیارى لەسەر دەدەن.

 

مانگى ڕابردوو بەرەیەکى نوێی سیاسى سوننەکانى عێراق بەسەرۆکایەتى ئوسامە نوجەیفى ڕاگەیەنرا کە پێکهاتوون لەژمارەیەک کەسایەتى سیاسى و نزیکەى 35 پەرلەمانتارى پێکهاتەى سوننەکان و متمانە وەرگرتنەوە لەمحه‌مەد حەلبوسى وەکو یەکەم ئامانجى بەرەکە دیاریکرا و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆبونەوەیان ئەنجامداوە.