ناس کورد
پارێزگاری سلێمانی ڕایگهیاند، ئەمڕۆ وەک هەمیشە لەسەر ئەرکی پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێکی تەواوکاریی نەمام ناشتن دەستپێدەکەینەوە، دەخوازم هەموومان لە ماڵەکانی خۆمان و لە کۆڵان و گەڕەکەکانی خۆمانەوە دەستپێبکەین و بەردەوام بین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە میانهی بڵاوكردنهوهی بابهتێك له ههژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک كه ناس كورد بهدواداچوونی بۆ كردووه ڕایگهیاند (9ی تشرینی دووهمی 2020) :"وەک پارێزگای سلێمانی، بەردەوام لە هەوڵی زیاترکردنی ڕوبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگەو خاک و ئاوو چارەسەرکردنی خۆڵوخاشاک و ئاوی قورس و بەکارهێنان و پەرەپێدانی وزەی پاک و کەرەستەی گونجاوو جوانکردن و باشکردن و چاکردنی پارێزگاکەمانداین و بۆ ئەوەش سوپاسێکی بێهاوتامان هەیە بۆ هەموو ئەو ئەندازیارو باخەوان و دارەوان و جوتیارو کرێکارو کارمەند و کەس و ڕێکخراوو دەستەو دامەزراوەی دەوڵەتیی و نەمامگاو شەتڵگاو گوڵخانەو کۆمپانیایانەی، کە هەمیشە خۆنەویستانەو خۆبەخشانەو خەمخۆرانە، بۆ گەشەپێدانی زیاترو سەوزکردن و پاراستنی ڕوبەری زیاتری پارێزگاکەمان لەگەڵماندان".
پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی وتووە: "ئەمڕۆ، وەک هەمیشە لەسەر ئەرکی پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێکی تەواوکاریی نەمام چاندن دەستپێدەکەینەوە، دەخوازم هەموومان لە ماڵەکانی خۆمان و لە کۆڵان و گەڕەکەکانی خۆمانەوە دەستپێبکەین و بەردەوام بین، تا هەر پنتێکی ئەم پارێزگاو نیشتمان و گەردوونە، ئێمە ئەمە تەنها لەبەرئەوە ناکەین کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2018وە سلێمانیمان کردۆتە ئەندام لە پەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ وزە نوێکان و کەشوهەوا لە ئەوروپاو، خاوەنی یەکەم ماستەرپلانی پەسەندکراوی یەکێتیی ئەوروپاو ڕێکخراوی UNDPین لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا، بەڵکو باوەڕی تەواومان بە پاراستنی ژینگەو دروستکردنی زەمینەی لەباری ژیان و بنیاتنانی زانستییانەو ئەندازەییانەو هونەرییانەی شارو ئاوەدانیی و گوندو لادێکانمان هەیە".