ناس کورد-
لە گوندێکی گەرمیان کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەکوژراوی بردراوەتە نەخۆشخانە و کەسوکاری دەڵێن، خۆی خۆی کوشتووە، پۆلیسی گەرمیانیش دەڵیت، باوک و برایەکی کچەکە دەستگیرکراون تا سەلماندنی ڕاستیی ڕووداوەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان (دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەگوندی قەڵاتەپە سەربە ناحییەی قۆرەتو تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( ش - ع - ڕ ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو."
ئاماژەی بەوەشكڕدووە، بەوتەی کەسوکاری کەسیان لەماڵەوە نەبوون و ناوبراو خۆی خۆی کوشتووە .
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 باوک وبرایەکی ناوبراو بەندکراون و بەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە لەوەی کە ئایا کچەکە خۆی خۆی کوشتوە یاخود کوژراوە.