گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیاسەتمەدارێکی کورد داوایه‌ك له‌ مه‌زڵوم كۆبانێ ده‌كات

2020.11.09 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
سیاسەتمەدارێکی کورد داوایه‌ك له‌ مه‌زڵوم كۆبانێ ده‌كات

ناس کورد

سیاسەتمەدارێکی کورد داوا دەکات لەبەرانبەر رێککەوتنی نهێنی دۆنالد ترەمپ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هێرش کردنە سەر ڕۆژئاوا و داگیرکردنی سەری کانی، گرێ سپی، عەفرین و شوێنەکانی تریش لە دادگەی باڵای ئەمەریکا داوا لەسەر سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تۆمار بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری كورد له‌ پێشنیارێکدا كه‌ ئاڕاستەی ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات  و ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی كردووه‌ و ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌ داوا دەکات (9ی تشرینی دووه‌می 2020)، لە دادگەی باڵای ئەمەریکا داوا لەسەر سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆنالد ترەمپ، تۆمار بکەن لەسەر ئەو ڕێککەوتنە نهێنییەی کە لەگەڵ ئەردۆگان کردی بۆ هێرش کردنە سەر ڕۆژئاوا و داگیرکردنی سەری کانی، گرێ سپی، عەفرین و شوێنەکانی تریش.

 

باسی لەوەشکرد، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا خیانەتکردن بوو لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە کاتێکدا ئەو هێزانە  تاکە هاوپەیمانی ئەمەریکا بوون لە شەڕی دژی داعشدا. بڕیاری ترەمپ بە کشانەوەی ‌هێزەکانیان لە سوریا، جیا لەوەی بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس بووە، لە هەمان کاتدا بێ پرس و ڕای خودی هێزەکانیشیان بووە لە سوریادا.

 

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە لە پێشنیارەکەی بۆ مەزڵوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەری  راشیگەیاندووە، لە ئاکامی کشانەوەی ئەمریکا و هێرشی ئەردۆگان بۆ سەر  ڕۆژئاوا زیانێکی زۆری مرۆیی، ماددی و مەعنەوی بەر پرۆسەی سیاسی ڕۆژئاوا کەوت، بۆ ئەوەش  دەتوانن لەڕێگەی نوێنەرەکەتانەوە لە ئەمەریکا ئەم کارە ئەنجام بدەن، دەتوانن ترەمپ تاوانباربکەن بەوەی کە خیانەتی سەربازی لە هاوپەیمانی دڵسۆزی ئەمەریکا کردوە لە کاتی شەڕدا  ئەو کارەی ترەمپ، جارێکی تر بووە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکەدا.