ناس كورد-
دۆناڵد ترەمپ، نزیکەى 142 ملیۆن فۆڵۆوەرى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى توێتەر و فەیسبوک و ئینستا هەیه بەڵام توانی 70 ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى شهرقولئهوسهت لەڕاپۆرتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (8ى تشرینى دووەمى 2020) ئەوەى ئاشکرا کردوە، ترەمپ لەکاتى جێهێشتنى پۆستەکەیدایە زیاتر لە88 ملیۆن فۆڵۆوەرى توێتەر و 23 ملیۆن لەئیسنتاگرام و 31 ملیۆن فۆڵۆوەرى لەفەیسبوک هەیە، ئهمه له كاتێكدا پێش گەیشتنى بەسەرۆکایەتى لە 10 ملیۆن تێنەپەڕی بوو.
ڕۆژنامەکە دەشڵێت، بەڵام ترەمپ توانیوویەتى دەنگى 70 ملیۆن هاوڵاتى ئەمەریکى بەدەستبهێنیت، ئەوەش زۆر لەو ژمارەى فۆڵۆوهرانه كهمتره كه تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانی ههیهتی.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ترەمپ بەردەوام لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چالاک بووە و بەتێکڕا ڕۆژانە 30 پۆستى لەتۆڕە جیاوازهکاندا هەبووە.