کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دوو كەسی دەستگیركرد و لە لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا دانیان بە تاوانەكەیان ناوە. . لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە كەسێكیان بە تۆمەتی شەڕكردن دەستگیر كرد و بە گومانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین كرا، دواتر لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دەركەوت كە ئەم كەسە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هاوكات دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری كەسێكی تریش دەستگیر كرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بە تاوانەكەی كە بەكار بەر و بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە كردووە. . راگەیەندراوەكە ناسنامەی تۆمەتبارەكان ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات، تۆمەتبارەكان بە ناوەكانی (ش.ص) وە (م.ا) كە هەردووكیان تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵە و لە ڕەگەزی نێرن. دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا، لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر و پشكنین بۆ ماڵیان توانرا دەست بگیرێت بەسەر چەند كەل و پەلێك كە تایبەتن بە بەكارهێنانی دەرمانی بێهۆشكەر و هەروەها چەك. . راگەیەندراوەكە روونیدەكاتەوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی (14) لە یاسای مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراون و دۆسیەی لێكۆڵینەوەكەیان هەواڵەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین كرا بە گوێرەی تایبەتمەندی پیشەیی. .