گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی لە ناس کورد

کاندیدى پارتى بۆ قایمقامى شنگال ’ڕەتکرایەوە’

2020.11.08 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
کاندیدى پارتى بۆ قایمقامى شنگال ’ڕەتکرایەوە’

ناس کورد-

حەیدەر شەشۆ رایگەیاند، کاندیدى پارتى بۆ قایمقامى شنگال رەتکراوەتەوە و رازى نەبوون بە دیاریکردنى بۆ ئەو پۆستە، جەختیش لە پەلەکردن لە جێبەجێکردنى رێکكەوتنى هەرێم و بەغدا لەبارەى ئەو قەزایە دەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی رێککەوتنى هەرێم و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شەنگال کە (9ی تشرینی یەکەمی 2020) واژۆکرا، پێویستە قایمقامێکى نوێ بۆ ئەو قەزایە دابنرێت، بەڵام هێشتا کەس دیاری نەکراوە.

 

حەیدەر شەشۆ فەرماندەى هێزەکانى پاراستنى شەنگال (8ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، لەلایەن پارتى یەوە، بەرپرسی پێشووى ناحیەى سنونێ کاندیدکرابوو بۆ وەرگرتنى پۆستى قایمقام، بەڵام ئەوان رەتیانکردووەتەوە، لەبەرئەوەى ماوەى چەند ساڵێکە لەئەوروپایە.

 

وتیشى "لەدواى رەتکردنەوەى ئەو کاندیدەوە کەسى دیکە کاندیدنەکراوە، پێویستە ئەو پرسە بەزویی یەکلایی بکرێتەوە".

 

بەپێی ڕێککەوتنەکە، دەبێت قايمقامێكى نوێى شنگال كەسێكى دەستپاك و پيشەيى و سەربەخۆ بێت و قبوڵكراو بێت و هەروەها لەلايەن ليژنەى پێكهێنراوى هاوبەش پۆستە ئيدارييەكانى تر دادەنرێت.          

  

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال  (15ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند ''هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون خدر ڕەشۆ کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بوو بکرێتە قائیمقامی نوێی شنگال."  

  

وتیشی، ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوی پراکتیکیی حکومەتی عێراقن تا هێزە چەکدارەکان بکرێنە دەرەوە و ئیدارەی نوێی شنگال دەست بە کارەکانی بکات.  

  

بەپرسی لقی پارتی لە شنگال ئاماژەی بەوەشكردووە "قایمقام پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا هی پارتییە و پارتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، ئێمە چاوەڕوانی کرداری حکومەتی عێراقین تا ئەو هێزە نایاساییانە دەربکرێن و ئیدارەی نوێ دەستبەکار بێت."