گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکنین و ڤیزا

دوو مەرج بۆ هاتووچۆى ئێران و هەرێم دیاریکرا

2020.11.08 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
دوو مەرج بۆ هاتووچۆى ئێران و هەرێم دیاریکرا

ناس کورد-

دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران ئاسایی بوونەوەى هاتوچۆى هاوڵاتییانى لەنێوان هەرێم و ئێران راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راگەیەنراوێکى دەروازەکە (8ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە پشکنینی کۆرۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت، لەکاتی گەڕانەوەشدا دووبارە لەسەر سنور پشکنین بکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییە ئێرانى و بیانییانەى دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، دەبێت لەسەر سنور پشکنینی کۆرۆنا بکەن، دواتر رێگەیان پێدەدرێت بێنە هەرێمی کوردستان.

 

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەمانگى رابردوودا ئاساییبونەوەى هاتوچۆى لەگەڵ ئێران راگەیاندبوو، دواى هەشت مانگ لە راگرتنى بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە، بەڵام بەهۆى پێنەدانى ڤیزاوە ئەو پڕۆسەیە کێشەى تێکەوتبوو.