ناس کورد-
بڕیارە هێزەکانى هاوپەیمانان دوو لیواى دیکەى پێشمەرگە پڕچەک بکەن بەچەکى پێشکەوتووى ئەمریکى، لەچوارچێوەى پڕچەککردنى لیوا یەکگرتووەکاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە بە ناس کوردى راگەیاند "لەم مانگەدا هەردوو لیواى 14 و 16 لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەچەکى نوێی ئەمریکى پڕچەک دەکرێن".
وتیشى "جگە لەچەک دوو لیواکە سەرجەم پێداویستییە سەربازییەکانى دیکەشیان پێدەدرێت".
قارەمان کەمال باسی لەوەشکرد، پێشتر هەردوو لیواى یەک و دووى هێزەکانى پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پڕچەککراون.
وەزارەتى پێشمەرگە لە چواردە لیواى یەکخراو پێکهاتووە کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت و هاوکارى سەربازى دەکرێن.
لەچەند ساڵى ڕابردوودا ئەمریکا دوو لیواى پێشمەرگەى پڕ چەککرد و بڕیاریشیدا بە قۆناغ سەرجەم لیواکانى دیکە پڕچەک بکات. هەروەها مانگانە بڕێک پارە بۆ موچەى پێشمەرگە وەک هاوکاریی دەداتە هەرێم.