ناس كورد-
لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ند پزیشكێكی ڕووسی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه ئەو كەسانەی پەیڕەوی سیستمێكی تایبەتی خۆراك دەكەن و پشت دەبەستن بە ڕووەكەكان و دووردەكەونەوە لەبەكارهێنانی بەروبوومی ئاژەڵی، بەهۆی لاوازبونی سیستمی بەرگری لەشیان، مەترسی توشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و پزیشكه روسیانه كه ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه (8ی تشرینی دووه‌می 2020)، گرتنەبەری سیستمی خۆراكی ڕووەكی و دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی بەروبومی ئاژەڵی مەترسی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد دەكات، چونكە گۆشت و بەروبومی ئاژەڵی بەسەرچاوەیەكی گرنگی ڤیتامینەكان دادەنرێت كە لەشی مرۆڤ ئەو ڤیتامینانەی دەست ناكەوێت لەكاتی خواردنی تەنیا ڕووەك.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌كارنه‌هێنانی كه‌ره‌سته‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتینه‌كان دەبێتە هۆی لەناوچونی خانەكان و تێكچونی ئەركی ئەندامەكان و ئەوەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە جۆراوجۆرەكان زیاد دەكات لەوانە ڤایرۆسی كۆرۆنا.