گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاکە بژاردەى دارایی

دارایی و کازمى دانوستان لەسەر قەرزى موچە دەکەن

2020.11.08 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی و کازمى دانوستان لەسەر قەرزى موچە دەکەن

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق و مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران کۆبنەوە، بۆ قسەکردن لەسەر پڕۆژەى قەرزى موچە کە حکومەت داوا لە پەرلەمان دەکات پەسەندى بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق (8ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر داواى لیژنەى داراییە، بۆ تاوتوێکردنى بڕى ئەو قەرزەى حکومەت داوای دەکات تا لەسەر ژمارەیەک رێکبکەوین.

 

وتیشى "لەکۆبوونەوەکەدا دانوستان لەسەر بڕى قەرزەکە دەکەین، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین 12-15 ترلیۆن دینار قەرز بکرێت و ئەوە تاکە بژاردەمانە، نەک 41 ترلیۆن کە حکومەت داوای دەکات".

 

جەمال کۆچەر باسى لەوەشکرد، هەر لەکۆبوونەوەکەدا وەرەقەى چاکسازیی پەرلەمان و وەرەقەى سپى حکومەت تاوتوێدەکرێت.

 

پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنى دوێنێیدا دەنگدانى لەسەر پڕۆژەى قەرزى موچە دواخست کە حکومەت رەوانەى پەرلەمانى کردووە بەمەبەستى گرەنتیکردنى موچە.

 

ئەحمەد موزهر جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ شەفەق نیوز کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ( 7ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژەی بەوەکردووە "دوای گفتوگۆی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەت گوژمەی پێشبینیکراوی بۆ وەرگرتنی قەرز کەمکردووەتەوە بۆ 31 تریلیۆن دینار کە پێشتر 41 ترلیۆن دینار بوو".  

  

جەختی بەوەشکردووەتەوە "پەرلەمانی عێراق دەیەوێت ڕێژەی قەرزەکە لە 10 ترلیۆن دینار زیاتر نەبێت، چونکە حکومەت بۆ پێدانی موچەی مانگەکانی داهاتوو پێویستی بە 8 تریلیۆن دینار هەیە."