گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ئەمریکای بایدن مەحاڵ مەحاڵە’

شەش کۆمپانیا لە هەرێم ’سەرمایەکەیان لە ترەمپ زیاترە’

2020.11.08 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
شەش کۆمپانیا لە هەرێم ’سەرمایەکەیان لە ترەمپ زیاترە’

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، شەش کۆمپانیا ھەیە لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەکەیان لە "ترەمپ زیاترە" و باشی بایدن گرفتی هەرێم چارە ناکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى حەمەساڵح (8ی تشرینی دووەمی 2020) لە پۆستێکدا لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى نوسیویەتى "‎ھەرێم و بەرپرسانی لەبری ئەوەی ئەوەی دڵیان بە بایدن خۆش بێ کە براوەیە !!، خەمێ لەم دزی و تاڵانیەی حوکمڕانی خۆیان بخۆن! کێشەی ئێمە خراپی ئێوەیە، باشی بایدن گرفتی ئێمە چارە ناکات!".

 

‎ئاماژەى بەوەشکردوە "زەوی ھەیە لە ھەولێر دراوە بە دەسەڵاتدار بە ھاکەی چوار ملیار دۆلارە! ھەموو سەرمایەی ترامپ نزیکەی ٣ ملیار دۆلارە!، تەنیا یەک مانگی قاچاخچێتی باشماخ بۆ بڕیار بەدەستان ٤٥ ملیۆن دۆلارە! کەچی باسی ناشایستەیی ترامپ دەکەن!".

 

‎بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، قازانجی کۆمپانیایەک لە ساڵێکدا کە کێڵگەی نەوت و بۆری نەوت و پاڵاوگەو وێستگەی کارەباو کارگەی چیمەنتۆ.... ھتد نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلارە، گەورەترین پاڵاوگە کە باھاکەی نزیکەی ٢ ملیار دۆلارە بە نایاسایی لەسەری تاپۆکرا،  کام بازرگانی ترەمپ وابووە!.

 

‎"ھەموو سەرمایەی ترەمپ سێ ملیار دۆلارە، بەپێی بەڵگەنامەیەکی یاسایی، کە لای منە ١٢ ملیار دۆلار لە ڕێگای چوار بانکی ھەرێمەوە چوەتە دەرەوە.. دیار نیە کێ بۆ کێی ناردوە! بەرپرسانێک؛  خۆیان خەریکی دزی و قاچاخی و ساختەکاری بن حەق نیە، باسی ئەوە بکەن ترامپ بازرگانە یان نا"، عەلى حەمەساڵح واینوسیوە.

 

دەشڵێت "بەروارد بە ترامپ بە دەرچونی بایدن دڵخۆشم، بەڵام بۆ باشور ھەرگیز ئەمریکا لەمەی ئێستا زیاتر ناکات کە مانگانە ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە خەرجدەکات! سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە خزمەت سیاسەتی گشتی و بەرژوەندیەکانی ئەمریکایە، ئەگەر چاوڕێی گەڕاندنەوەی دەوڵەتی کەرکوک و دروستکردنی دەوڵەت بین لە ئەمریکای بایدن مەحاڵ مەحاڵە!!".