ناس كورد-
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دزراوە و ساختەکاریی تێدا کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ترەمپ (8ی تشرینی دووەمی 2020) لە چەند تویتێکدا کە ناس کورد دیویەتى نوسیویەتى "ئەم هەڵبژاردنە دزراوە، ئەمانە دزن و بەرپرسانى شارە گەورەکانیش گەندەڵن".
هەروەها جارێکى تر جەختیکردووەتەوە کە ساختەکاریی لە هەڵبژاردندا کراوە.
ترەمپ تا ئێستا رەتیدەکاتەوە دان بە شکستیدا بنێت لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى، لەکاتێکدا جۆ بایدنى رکەبەرى سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنەکەدا راگەیاندووە.
بەپێی کەناڵى سی ئێن ئێنى ئەمریکى، جارید کۆشنەرى زاوى ترەمپ بەردەوامە لەقسەکردن لەگەڵیدا بۆ ئەوەى دان بە شکستیدا بنێت.
بەوتەى کایت بيدنجفيلد جێگرى بەرپرسى هەڵمەتى هەڵبژاردنى بایدن، هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ترەمپ و بایدیندا نەبووە تا ئێستا و هیچ نوێنەرێکیشیان پەیوەندیان بەیەکەوە نەکردووە، لەو کاتەوە کە بایدن سەرکەوتنى راگەیاندووە.