ناس كورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی داخستنی كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان له‌شاری هه‌ولێر، بڵاوكرده‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه ئاماژه به‌وه كراوه (8ی تشرینی دووه‌می 2020)، لە درێژەی كار و چالاكیەكانی لێژنەكانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی KMCA لە وەزارەتی تەندروستی، پاش پشكنین و بەدواداچوون بەھۆی سەرپێچیكردنی رێنمایی و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە كۆمپانیایەكی دەرمان داخرا و ڕێكاری یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكە وەرگیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکاته‌وه كه پێویستە پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە.