ناس کورد-
ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان بڕیاریدا قەدەغەى هاتووچۆى نیمچەیی بسەپێنێتەوە، بەهۆى هەڵکشانى ئامارەکانى کۆرۆناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بهگوێرهی نوسراوێکى ئیدارەکە (8ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، لەسبەینێوە بۆماوەى 15 رۆژ قەدەغەى هاتووچۆى نیمچەیی لەتەواوى ناوچەکان دەسەپێنرێت و بازاڕەکان دادەخرێن.
هەر بهگوێرهی بڕیارەکان مزگەوتەکانیش دادەخرێن و تەنها بۆ نوێژى هەینى دەکرێنەوە.