گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگه‌یه‌ندراوی نوێی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه‌

2020.11.08 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگه‌یه‌ندراوی نوێی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه‌

ناس كورد-

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌یاسای قه‌رزدا ئه‌و موچانه‌ گره‌نتی ده‌كرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

له‌ راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ (8ی تشرینی دووه‌می 2020)، ئه‌و بڕه‌‌ پاره‌ی قه‌رزه‌ی كه‌ لیژنه‌كه‌ په‌سه‌ندی ده‌كات گره‌نتی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رمان و خۆراك و شایسته‌ی جوتیاران له‌خۆده‌گریت.

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، حكومه‌ت ده‌توانێت موچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ خه‌رج بكات.