گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ژنە شۆفێرێکی ڕاگەیاند

2020.11.08 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ژنە شۆفێرێکی ڕاگەیاند

ناس کورد-

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو شوفێرەی ڕاگەیاند کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە هەولێر لە منداڵێکی دا و دواتر جێیهێشت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ناس کورد نێردراوە (8ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، ئەو شوفێرەی دوو رۆژ لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی دا و دواتر هەڵات دەستگیراوە و شوفێرەکە ناوی ( أ. ر. ص)ەو ئافرەتە و فەرمانبەری حکومەتە و دانیشتووی مەلا ئۆمەرە، لە ئێستادا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە."

 

ڕاشیگەیاندووە، "منداڵەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستیی ناجێگیرە".


کاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی هەینی لە گەڕەکی گەلاوێژی شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا رەنگی سور لە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی دا بەناوی لیا رێبین سدیق و دواتر رایکرد، رووداوەکە لە کامێرای چاودێرییەوە وێنەی گیراوە و تێیدا دەردەکەوێت چۆن شۆفێرەکە دوای ئەوەی لە منداڵەکە دەدات بەبێ ئاوڕدانەوە شوێنەکە جێدەهێڵێت.