گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زوو بچنە نەخۆشخانەکان’’

تەندروستیی هەرێم هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

2020.11.08 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد و دەڵێت، ئەگەر مەترسییەکان زیاد ببن ڕێککارەکان توندتر دەکرێنەوە و شوێنە گشتییەکان دادەخرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە ناس کوردی (8ی تشرینی دووەمی 2020) راگەیاند، هۆکارەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دەگەڕێتەوە بۆ درەنگ چوونە نەخۆشخانەکان وەکو چارەسەرێکی هەڵە لەلایەن کەسی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا، جگە لەوەش پابەندنەبوونی هاوڵاتیان مەترسییەکانی زیادکردووە.

 

لە دوو مانگی ڕابردوودا، بە بەردەوامی پارێزگاکانی هەرێم لە پێشەوەى ئاماری گیانلەدەستدانی ڕۆژانەی کۆرۆنان لە عێراق، لە ئێستادا کۆی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە 83 هەزارو 376 کەس، بە جۆرێک لەو ژمارە دوو هەزارو 637 توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 52 هەزار و 72 کەس چاکبوونەتەوە.



ئاسۆ حەوێزی هۆشداری دا "ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان ببن بێگومان ژمارەی توشبونی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت و مەترسییەکان کەمتر دەبنەوە بەڵام تاوەکو ئێستا پابەندبوونەکان بەپێی خواستی وەزارەتی تەندروستی نییە."


لەبارەی ئەگەری زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبووانی کۆرۆنا و مەترسییەکانی گیانلەدەستدان ئایا وەک وەزارەتی تەندروستی رێککارەکان توندتر دەکەنەوە و کەرەنتین رادەگەیەنرێتەوە؟ وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە وتی: بێگومان بڕیارەکان لەکاتی خۆی دەدرێت ئەگەر مەترسییەکان زیادبن بەدڵنیاییەوە رێکارەکان توند دەکرێنەوەو شوێنە داخراوەکان دادەخرێنەوە، ئێمە دەزانین دۆخی هاوڵاتیان خراپە و موچە نییە بەڵام خۆناکرێت مەترسییەکانیش لەبیر بکەین بەوەش هەر بڕیارێک پێویست بێت لەکاتی خۆی دەدرێت.


جەختی لەوەشکردەوە لە ئیستادا بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان شوێنی وەرگرتنی نەخۆش کەمبووەتەوەو سنوردار بووە.