گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای تەڵاق دەکات

دوای کورسیی سەرۆکایەتی ترەمپ میلانیای هاوسەریشی لەدەستدەدات

2020.11.08 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
دوای کورسیی سەرۆکایەتی ترەمپ میلانیای هاوسەریشی لەدەستدەدات

ناس کورد-

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ، میلانیای هاوسەری بەنیازە داوای جیابوونەوە لە ترەمپ بکات، ئاماژە بەوەکراوە، پڕۆسەی هاوسەرگیرییەکەی ترەمپ و میلانیا تەنها ڕۆکەشە و پەیوەندی نێوانیان هیچ کات باش نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامە بەریتانییەکە کە (یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاکراوەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە،  ئاماژەی بەوەکراوە: " میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمەریکا بەنیازە دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپی هاوسەری داوای وەرگرتنی تەڵاق بکات و جیاببێتەوە".

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە کە زانیارییەکانی لەزاری ستیڤانی وڵکۆڤ، ڕاوێژکارێکی پێشووی میلانیا وەرگرتووە ئەوەی خستووەتەڕوو: " لەساڵی 2016 کاتێک ترەمپ توانی سەرکەوتن لەهەڵبژاردنەکاندا بەدەست بهێنێت و ببێت بە سەرۆک، میلانیا زۆر گریاوە و باوەڕی بەوە نەکردووە کە ترەمپ کێبڕکێکە دەباتەوە ".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "میلانیا ڕازی نەبووە خۆی و کۆڕەکەی (بارۆن) نیویۆرک بەجێبهێڵن و لە کۆشکی سپی لەواشنتۆن نیشتەجێبن، بەڵام دوای دانووستانێکی زۆر کە پێنج مانگی خایاندووە، میلانیا ڕازیبووە لەکۆشکی سپی لە پاڵ ترەمپدا بژیەت بە مەرجێک ترەمپ دوای کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی پشکێکی یەکسان هاوشیوەی منداڵەکانی دیکە بدات بە بارۆنی کوڕی".

 

ڕاوێژکارەکەی میلانیا باسیلەوەشکردووە: " ترەمپ و میلانیا لەو ماوەیەی لە کۆشکی سپی بوون هیچ کات لەژوورێکی هاوبەشدا نەژیاون، بەڵکو هەریەکەیان لە ژوورێکی جیاوازدا و  دوور لە یەکتر ژیاون ".

 

لای خۆشییەوە ئۆمارۆسا مانیگۆلت، ڕاوێژکاری پێشووی ترەمپ بە ڕۆژنامە بەریتانییەکەی وتووە: "ئەو هاوسەرگیرییەی نێوان ترەمپ و میلانیا کە 15 ساڵە پێکەوەن، لەئێستادا کۆتایی هاتووە و میلانیا چاوەڕێی ئەو دەکات ترەمپ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی پێبێت بۆ ئەوەی بە فەرمی داوای جێابوونەوە بکات".