گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شێوازی خوێندن چۆنە؟

پەروەردەى عێراق ڕۆژی دەستپێکردنەوەى دەوامی خوێندنی دیاری کرد

2020.11.08 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەى عێراق ڕۆژی دەستپێکردنەوەى دەوامی خوێندنی دیاری کرد

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى عێراق ڕایدەگەیەنێت، کۆتایى ئەم مانگەیان بۆ دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى خوێندن دیاریکردووە و پڕۆسەکەش تێکەڵ دەبێت ناو پۆل و بە شێوازی ئەلیکترۆنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەیدەر فاروق، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى عێراق (8ى تشرینى دووەمى 2020) بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، وەزارەت ئامادەى کۆبونەوەیەکى شانەى قەیرانەکان بووە و لەسەر ئەوەش ڕێکەوتوون کە 29ى ئەم مانگە بکرێتە ڕۆژى دەستپێکى پرۆسەی خوێندنى ساڵى 2020-2021.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دەوامکردن لە هەفتەیەکدا شەش ڕۆژ دەبێت و تەنها ڕۆژێک خوێندن لەناو پۆلدا دەکرێت، ڕۆژانى تر لەڕێگەى ئەلیکترۆنى و ئۆنلاینەوە دەبێت و تیمەکانى وەزارەتى تەندروستیش سەرپەرشتى دۆخى قوتابخانەکان دەکەن.

 

وتەبێژەکەى وەزارەتى پەروەردە دەشڵێت، ئەو ڕێکەوتەش هەنگاوێکە بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن بەپابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستیەکانەوە و داواش لە قوتابیان دەکات ئاگایان لەو ماڵپەڕە ئەلیکترۆنیانە بێت کە بۆ تەواوکردنى پڕۆسەى خوێندن ئامادە کراون بۆ ئەوەى خوێندنى ئەم ساڵ تەواو بکرێت.