گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە

هەشت خاڵی دیکەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خرانە بواری جێبەجێکردنەوە

2020.11.08 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت خاڵی دیکەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خرانە بواری جێبەجێکردنەوە

ناس کورد-
کارەکانی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بەردەوامە و لەدوای جێبەجێکردنی پێنج خاڵ، هەشتی خاڵی دیکەش چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا بابەكر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەرنامەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەکۆی 35 خاڵ پێنج خاڵ جێبەجێکران، لەئێستادا هەشت خاڵی دیکەش خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە."

 

وتیشی: "جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو 35 ساڵي کاتی جیاوازی پێویستە، چونکە ھەندێکیان کارکردن تێیدا خێرا بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەندێکیان کاتی زیاتری پێویستە."

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەگەرچی باسی لە ناوەڕۆکی ئەو 13 خاڵە نەکرد کە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد: " بابەتی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر تایبەتە بە بابەتی خانەنشینی و كەمئەندامانی سەنگەر و یاسای راژەی سەربازی و ڕێکخستنیان لەسەر بنەمای یەك یەكەی ژمێریاری."

 

لەماوەی ڕابردوودا و لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمدا وەزارەتی پێشمەرگە 35 خاڵی دیاریکرد بۆ چاکسازیکردن و پاکسازیردن لە وەزارەتەکەدا.