گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەیەک سەردانی بەغدا دەکات

لەسەر کەمکردنەوەى موچەى کەسوکاری شەهیدان ڕونکردنەوە دەدرێت

2020.11.08 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر کەمکردنەوەى موچەى کەسوکاری شەهیدان ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان دڵنیایی دەدات لەوەی لە یاسای چاکسازی بەهیچ شێوەیەک دەستکاری موچەی کەسوکاری شەهیدان ناکرێت و باس لەوەشدەکات، بۆ یەکخستنی مووچە هاوشێوەی حکومەتی فیدراڵ سەردانی بەغدا دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان ڕەئوف، ئەندامی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی راگەیاند، هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوەی موچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی تەنها بۆ پاکسازییە و بەهیچ شێوەیەک دەستکاری موچەی کەسوکاری سەربەزری شەهیدان ناکرێت، بەڵکو تەنها ئامانج لە پێداچوونەوە بۆ پاکردنەوەی لیستی موچەیە لە کەسانێک رابردوویەکی خراپییان هەیە و خراونەتە لیستی موچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان.

 

ئەندامەکەی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی وت: "لیژنەکەمان بڕیاریداوە سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بەدواداچوونی جدی بکات بەمەبەستی هەنگاوەکانی یەکخستنی موچەی کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، تاوەکو کەسوکاری شەهیدان هاوشێوەی شەهیدانی حکومەتی عیراق موچە وەربگرن".