گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سی ئێن ئێن ئاشکرای کردووە

زاواکەى ترەمپ داوایەک لە خەزوی دەکات دوای بردنەوەى بایدن

2020.11.08 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
زاواکەى ترەمپ داوایەک لە خەزوی دەکات دوای بردنەوەى بایدن

ناس کورد-

تۆڕی هەواڵیی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جارید کۆشنەر، زاوا و گەوڕە ڕاوێژکاری کۆشکی سپی دوای لە خەزوری کردووە دان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا بنێت و پیرۆزبایی لە بایدن بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچونی بۆ کردوە ( 8ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، کۆشنەری هاوسەری ئیڤانکای کچی ترەمپ داوای لە ترەمپ کردووە دان بە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بنێت و پیرۆزبایی لەبایدن بکات.


سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک زانیویەتی، کوشنەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ئەو بابەتە سەردانی کۆشکی سپی کردوە و داوای لە ترەمپ کردوە ئەو بابەتە دوا نەخات.


دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکان و مسۆگەرکردنی زۆرینەی کورسییەکان، ترەمپ چەند تویتێکی کرد وخۆی بەبراوەی هەڵبژاردنەکە لە قەڵەمدا، لە تویتێکدا ترەمپ نوسیویەتی، 71 ملیۆن دەنگی یاسایی بەدەستهێناوە و ئەو هەڵبژاردنەکەی بردووەتەوە، رێگەش نەدراوە چاودێرەکانیان چاودێری پرۆسەکە بکەن و سەدان هەزار ئیمێڵ بۆ خەڵک نێردراوە کە نایاسایی بووە و ئەوەش ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی گۆڕیوە.

 

دوێنێ (7ی تشرینی دووەمی 2020) جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بردنەوەی خۆی لەو کێبرکێیەدا ڕاگەیاند و بووە سەرۆکی 46مینی ئەو وڵاتە.