گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش سانتیم زیادی کردووە

باران ئاوی بەنداوی دەربەندیخان پڕ دەکاتەوە بەڵام هێشتا ئێران گرتوویەتییەوە

2020.11.08 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
باران ئاوی بەنداوی دەربەندیخان پڕ دەکاتەوە بەڵام هێشتا ئێران گرتوویەتییەوە

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەنداوی دەربەندیخان زیاتر لە شەش سانتیمەتر ئاوی زیادی کردووە، بەڕێوەبەرەکەشی دەڵێت ئەو ڕێژەیەش تەنها بەهۆی دابارینەوەیە لە ناوخۆی هەرێم و ئێران ئاوی بەرنەداوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند (8ی تشرینی دووەمی 2020):" لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر لە شەش سانتیمەتر زیادی کردووە، ئەگەر بارانبارین بەو شێوەیە لەماوەی داهاتوودا بەردەوام بێت ئەوا پێشبینی دەکەین لە ماوەیەکی کەمدا بەنداوەکە سەرڕێژبێت".


ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە: "ئەو ڕێژە ئاوەی کە لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕژاوەتە ناو بەنداوەکەوە، تەنها داهاتی ناوخۆ بووە ولە ئەنجامی شەپۆلی بارانبارینەکەدا بووە، هیچ داهاتێکی ئاویی لە ئێرانەوە نەڕژاوەتە بەنداوەکەوە، چونکە تائێستا ئێران سەرقاڵی گلدانەوەی ئاوە وڕێگری دەکات لە کردنەوەی ئەو ڕووبارانەی کە سەرچاوەی ئاون بۆ بەنداوەکە".

 

بەوتەی ڕەحمانی خانی: "لە ئێستادا ڕێژەی ئاولە بەنداوەکەدا نزیکەی ملیارێک و 200 هەزارمەتر سێجایە، توانای تەواوی بەنداوەکەش لە گلدانەوەی ئاو نزیکەی دووملیارو 200 هەزار مەتر سێجایە".