ناس کورد- کاروان مه‌حمود
سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ک بۆ دابه‌شکردنی موچه دیاری نه‌کراوه و ده‌نگۆی ڕاگرتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی کوردستان به ناس کوردی راگه‌یاند، به فه‌رمی هیچ شتێک له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دابه‌شکردنی موچه نه‌وتراوه و هیچ واده‌یه‌کیش دیاری نه‌کراوه.
ئه‌وه‌شی وت، "تائێستا حکومه‌تی فیدراڵ ده‌ستی به دابه‌شکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌کردووه و هه‌رکات ئه‌وان ده‌ست به دابه‌شکردنی موچه بکه‌ن چاوه‌ڕاوان ده‌کرێت پشکی هه‌رێمی کوردستان ره‌وانه بکه‌ن و حکومه‌تی هه‌رێمیش لیستی دابه‌شکردنی موچه رابگه‌یه‌نێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌وترێت به‌هۆی ڕه‌وانه‌نه‌کردنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان جارێکی دیکه هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی پشکی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه له‌لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵییه‌وه زیاد جه‌بار وتی، "ئه‌وه ته‌نها ده‌نگۆیه و هیچ شتێکی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه نه‌وتراوه".