ناس کورد-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، هیوادارە پێکەوە کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراو و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "هیوادارین بەیەکەوە کاربکەین بۆئەوەی هاوبەشی و پەیوەندییە دوولایەنەکانمان بەهێزتر بکەین."