گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە سەرۆک کۆمارەوە

سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی جۆ بایدن کرد

2020.11.07 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی جۆ بایدن کرد

ناس کورد-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان کرد و ڕایگەیاند، بایدن دۆست وهاوبەشێکی باوەرپێکراوە لەپرسی بنیادی عێراقێکی باشتر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی بڵاوکردنەوەی تویتێک لەهەژماری خۆی لە تویتەر، کە ناس کورد بینوویەتی ( 7ی تشرینی دووەمی 2020) ڕاگەیاند :" گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی جۆ بایدن دەکەم، ئەو دۆست و هاوبەشێکی باوەرپێکراوە لە پرسی بنیادی عێراقێکی باشتر".

 

سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتەکەیدا ئەوەشی نووسیوە: " بەپەرۆشەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئامانجە هاوبەشەکانمان لەپتەوکردن و بەرقەراکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیبهێنین".  

 

ۆرینەی میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانیان بەسەر دۆناڵد ترەمپدا ڕاگەیاند و ناوبراویش لە تویتەر خۆی وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناساند.     

  

بایدن بە بردنەوەی 284 کورسی و سەرکەوتنی بەسەر ترەمپدا دەبێتە 46هەمین سەرۆکی ئەمریکا و چاوەڕواندەکرێت سیاسەتێکی جیاواز لە ترەمپ لە پەیوەندییەکانی دەرەوەدا پەیڕەو بکات.     

  

هەر ئەمشەو جۆ بایدن لە تویتێکیدا کە ناس کورد دیویەتی ڕایگەیاند: "ئەمریكا، شانازی دەكەم منت هەڵبژارد بۆ سەرۆكایەتیكردنی وڵاتە مەزنەكەمان."      

  

دەشڵێت: "كاری بەردەممان سەختە، بەڵام من ئەم بەڵێنەت پێ دەدەم: دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریكا، جا دەنگت پێ دابم یاخود نا."