گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە بارزانییەوە

مەسعود بارزانی بایدن بە هاوڕێی خۆی ناودەبات و پەیامێکی ئاڕاستە دەکات

2020.11.07 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی بایدن بە هاوڕێی خۆی ناودەبات و پەیامێکی ئاڕاستە دەکات

ناس کورد-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود بارزانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە جۆ بایدنی هاوڕێم دەکەم، بۆ سەرکەوتنی وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هیوادارم لە سەردەمی جۆ بایدن، جیهانی ئازاد شایەتی ئاشتی و سەقامگیریی بدات."

 

زۆرینەی میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانیان بەسەر دۆناڵد ترەمپدا ڕاگەیاند و ناوبراویش لە تویتەر خۆی وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناساند.   

  

بایدن بە بردنەوەی 284 کورسی و سەرکەوتنی بەسەر ترەمپدا دەبێتە 46هەمین سەرۆکی ئەمریکا و چاوەڕواندەکرێت سیاسەتێکی جیاواز لە ترەمپ لە پەیوەندییەکانی دەرەوەدا پەیڕەو بکات.   

  

هەر ئەمشەو جۆ بایدن لە تویتێکیدا کە ناس کورد دیویەتی ڕایگەیاند: "ئەمریكا، شانازی دەكەم منت هەڵبژارد بۆ سەرۆكایەتیكردنی وڵاتە مەزنەكەمان."    

  

دەشڵێت: "كاری بەردەممان سەختە، بەڵام من ئەم بەڵێنەت پێ دەدەم: دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریكا، جا دەنگت پێ دابم یاخود نا."