گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شایستە داراییەکانی هەرێم ڕابگرن’’

عێراق؛ داوای ڕاگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم دەکرێت

2020.11.07 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ داوای ڕاگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم دەکرێت

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی عێراق داوا دەکات، هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت و داهاتە سنورییەکانی خۆی ڕادەستی بەغدا بکات، بۆ ئەوەی حکومەتی ناوەندی بتوانێت شایستە داراییەکانی بۆ ڕەوانە بکات، بەپێچەوانەوە شایستە داراییەکانی هەرێم ڕابگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمار توعمە، ئەندامی لیژنەی بەرگریی و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق لە پشکی هاوپەیمانێتی نەسری سەر بەحەیدەرعەبادی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە (شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند:   " یاسای پڕکردنەوەی کۆرتهێنانی دارایی کە لەلایەن حکومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە، بەهیچ شێوەیەک باسی ڕادەستکردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە و نەخراوەتە چوارچێوەی پڕۆژەیاساکەوە".

 

وتیشی: "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی فرۆشی نەوت و داهاتەکانی دەروازە سنورییەکان و تۆمارێکی وردی ژمارەی فەرمانبەرانی ڕادەستی حکومەت نەکات، ئەوا ڕێگەپێدراو نییە حکومەت شایستە داراییەکان هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات".

 

ئەمڕۆ (شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020) پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای پەرکردنەوەی کورتهێنانی دارایی عێراق تاووتوتێکرد و کۆتایی پێهێنا، بەڵام تاووتوێکردنی پرسی پڕۆژە یاسای وەرگرتنی  قەرزی دواخست، بەو پێیەی کە ئەو گۆژمەییەی حکومەت داوایکردووە کە بە 31 تریلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت زۆرە و پەرلەمان دەیەوێت ڕێژەی قەرزەکە لە 10 ترلیۆن دینار زیاتر نەبێت، چونکە حکومەت بۆ پێدانی موچەی مانگەکانی داهاتوو پێویستی بەتەنها 8 تریلیۆن دینار هەیە.