گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە

‏پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە بۆ جۆ بایدن و جێگرەکەی

2020.11.07 - 21:58
App store icon Play store icon Play store icon
‏پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە بۆ جۆ بایدن و جێگرەکەی

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی جۆ بایدن کرد و بە "دۆستی دێرین" ناوی برد و ڕایگەیاند، هیوایان وایە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەت و سوپا و خەڵکی ئەمریکا بەهێزتر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 قوباد تاڵەبانی,، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پەیامێکی ئاڕاستەی جۆ بایدن کرد و ڕایگەیابند: "بەهۆی بوونی ‏بە سەرۆکى ئەمریکا، ‏پیرۆزبایی لە پیاوێکی باش و سیاسییەکی بە ئەزمون و هاوڕێ دێرینمان دەکەم (جۆ بایدن)."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " هیوامان وایە لەگەڵ ئیدارەکەت کار بکەین بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکەمان لەگەڵ حکومەت و سوپا و خەڵکی ئەمریکا."

 

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە: " هەروەها پیرۆزباییەکی گەرم بۆ کامالا هاریس، یەکەمین ژنە جێگری سەرۆکى ئەمریکا."

 

ئاماژەی بەوەشكڕدووە: "لە پێشتردا جێگرانی سەرۆکی ئەمریکا زۆر لە نزیکەوە بەشداربوون لە سیاسەتی ئەمریکا و عێراق. هەر وەک گۆری، چینی، بایدن، پێنس، هەموویان بە نزیکەوە چاودێری عێراقیان دەکرد، هیوادارم هاریسیش وا بکات".