گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە هەنگاوێک لە ئینتەرمیلان دوورە

2019.05.10 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە هەنگاوێک لە ئینتەرمیلان دوورە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەروو یانەی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان لەگەیشتن بەڕێکەوتنی کۆتایی بۆگواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ یانە ئیتاڵییەکە نزیکدەبنەوە. . ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئیڤان راکیتیچ بۆ یانەی ئینتەرمیلان لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو. . رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانە کرواتییەکە بۆ ئینتەر 50 ملیۆن یۆرۆ دەداتە بەرشەلۆنە و ئەوەی ماوەتەوە لەسەر ئینتەرمیلان وەستاوە، تا بتوانێت راکیتیچ رازیی بکات بەوەی پەیوەندیی بە یانەکەی شاری میلانۆ بکات. . هەرچەندە وەرزی رابردوو چەندین یانەی گەورەی ئەورووپی هەوڵی گواستنەوەی راکیتیچیان دا، بەڵام بە بەڵێنی دەستکاریکردنی گرێبەستکەی یاریزانەکە لە کەتەلۆنیا مایەوە ، بەڵام تا ئێستا بەرشە دەستکاری گرێبەستەکەی راکیتیچی نەکردووە، بۆیە پێدەچێت ئەستێرە کرواتییەکەش بیەوێت یانەک جێبهێڵێت. . پاش کردنە دەرەوەی لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرشەلۆنە دەیەوێت دەستبەرداری هەندێ لە یاریزانەکانی بێت و بەو پارەیەی دەستی دەکەوێت چەند گرێبەستێکی نوێ ئەنجامبدات. .