گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کامالا هاریس بناسە

بۆ یەکەمین جار ژنێک دەبێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا.. کامالا هاریس کێیە؟

2020.11.07 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمین جار ژنێک دەبێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا.. کامالا هاریس کێیە؟

ناس کورد-

لەدوای سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کامالا هاریس، وەک یەکەمین ژن و یەکەمین ڕەشپێست و یەکەمی کەسی ئەمریکی – ئاسیایی دەبێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر جۆ بایدنی، سەرۆکی نوێی ئەمریکا کە بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا مسۆگەرکرد، کامالا هاریسی وەک جێگری خۆی دەستنیشانیکردبوو ئەگەر بووە سەرۆکی ئەمریکا.

 

کامالا کچی دوو پەنابەرە، باوکی لە جامایکاوە چووەتە ئەمریکا و دایکی هیندییە و بەڕەچەڵەک ئاسیاییە، دەبێتە یەکەمین ژن کە ببێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، هەروەها یەکەمین ڕەش پێست و یەکەمین کەسی ئاساییش دەبێت ئەو پۆستە وەربگرێت.

 

ناوبراو پێشتریش یەکەم داواکاری گشتی رەشپێست بووە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، دواتریش بووەتە یەکەم ئافرەتی بەڕەچەڵەک ئاسیایی کە کورسییەکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بەدەست بهێنێت.

 

کامالا هاریس لە رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 1964 لە شاری ئۆکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە، بەکالۆریۆسی لە زانکۆی هەوارد لە واشنتنی پایتەخت بەدەستهێناوە، دواتر یاسای لە کۆلێژی هایستینگز لە زانکۆی کالیفۆرنیا خوێندوویەتی.