گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستی فەڕەنسا

فەڕەنسا لەسەر گرژییەکانی نێوان ’’پارتی و پەکەکە’’ هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

2020.11.07 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
فەڕەنسا لەسەر گرژییەکانی نێوان ’’پارتی و پەکەکە’’ هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

ناس کورد-

باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕە‌نسا لە‌ عێراق لەسەر گرژییە چەکدارییەکانی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، هێرشه‌كان له‌ دژی دامه‌زراوه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌كات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌غدا (شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020) له‌ تویتێكدا ڕایگەیاند: "فه‌ڕه‌نسا به‌ توندترین شێوە ئه‌و هێرشانه‌ ئیدانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك كرانه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، گرژی و ئاڵۆزیی سەربازیی لەنێوان هێزەکانی نزیک لە پارتی و گەریلاکانی پەکەکەدا ڕوویدا و تیایدا پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

 

ئەگەرچی میدیاکانی پارتی باس لەوەدەکەن کە پەکەکە هێرشی ئەنجامداوە، بەڵام پەکەکە ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەوان هێرشیانکردووە.

 

هەر ئەمڕۆ شەممە لەڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند:" هەندێک ڕێکخراو و دەزگای راگەیاندن باسیان لەوە کردووە کە لە 4ی تشرینی دووهەمی 2020دا لە ڕووداوێکدا لە نزیک گوندی بێبابێ سەر بە چەمانکێ، گوایە هێزەکانی ئێمە هێرشێکیان ئەنجامداوە، بەڵام ئەو هەواڵ و لێدوانانەی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن."  

  

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هێزەکانمان هیچ هێرشێکیان ئەنجام نەداوە، بەڵکو ئەوان لە دوو قۆڵەوە بەشێوەی ئۆپڕاسیۆن هاتوونەتە ناو ئەو کەمپەی هێزەکانی ئێمەی تێدایە، رووداوەکە بەم شێوەیەیە."  

  

هەپەگە لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: " ئێمە دڵگرانین لە ڕووداوێکی لەم چەشنە، پێشووتریش بۆ ئەوەی ڕووداوی بەمشێوەیە  ڕوونەدات، بە ڕێگای لێدوان و بانگەوازی هۆشداریمان دابوو."