گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژی خۆپیشاندەرێک دەستگیرکرا

بکوژی خۆپیشاندەرەکەی دوێنێی بەسڕە ئاشکراکرا.. پلەدارە

2020.11.07 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژی خۆپیشاندەرەکەی دوێنێی بەسڕە ئاشکراکرا.. پلەدارە

ناس کورد-

نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە بەسڕە بکوژی خۆپیشاندەرە گەنجەکەی دوێنێ بەسڕەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، بکوژەکە ئەفسەرێکە بە پلەی نەقیب، داواشدەکات بەپەلە بدرێتە دادگا و بەسزای خۆی بگات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەکە (شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "لەدوای لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوی کوشتنی خۆپیشاندەرەکەی دوێنێی بەسڕە، دەرکەوت کە بکوژەکە ئەفسەرێکە بە پلەی نەقیب لە هێزی تایبەتی سوات".

 

کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە بەسڕە داواشی کردووە ئەو ئەفسەرە بە پەلە بدرێتە دادگا و بەشێوەیەکی شەفافانە بە سزای خۆی بگەیەنرێت، دەشڵێت: "پێویستە خۆپیشاندەران لە حکومەتی عێراق و حکومەتە خۆجێیەکانەوە بپارێزرێن و توندوتیژی لەدژیان ڕابگیرێت."

 

دوێنێ هەینی لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێکدا لەشاری بەسڕە، خۆپیشاندەرێکی گەنج بەناوی "فازڵ عومەر" کوژرا و ئەوەش کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە.

 

لەبارەی ڕووداوەکەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: " حکومەت نەرمی لەگەڵ هیچ کارمەندێکی ئەمنی نانوێنێت کەسەرپێچی فەرمانی بەکارنەهێنانی فیشەک دژی خۆپێشاندەران دەکات و تۆمەتباری کوشتنی فازڵ عومەر بەسزای خۆی دەگات."

 

لەدوای کوژرانی فازڵ عومەر، چالاکوانان وێنەی ئەو شتانەیان بڵاوکردەوە کە لە گیرفانیدا بوو، کە بریتیبوون لە 22 هەزار دیناری عێراق و کلێنسێک و مۆبایلێک.